من ( {{buyer_name}} ) خاوەنی {{unit_type}} ی ژمارە ( {{unit_number}} ) بە پێی گرێبەستی ژمارە ({{contract_number}}) لە({{contract_date}}) بەلێن دەدەم کەوا لەکاتی جێبەجێکردنی کاری فینیشینگ بۆ یەکەکەم تەواوی دیزاینی (ئینشائی ، تەلارسازی ،کارەبا ،میکانیک)کە لە نووسینگەی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى - سنوردار وەرم گرتووە وەکو خۆی جێبەجێ بکەم بەبێ زیاد کردن یاخود کەم کردنەوەی هیچ برگەیەک ، هەروەها بەلێن دەدەم جێبەجێ کردنی کارەکانی ڤێلاکەم چ لەلایەن نوسینگەیەک یان ستافێک کە خۆم هەڵم بژاردووە ئەنجامبدرێت خۆم تێیدا بەرپرس دەبم ، بۆیە بەڵێندەدەم :
- بەرپرس دەبم لەهەر کێشەیەکی کارگێری و ئەندازیاری کە لە کاتی کارکردن بۆ فنیشینگ لە ڤێللاکەمدا رووبدات و بەرپرسیارێتی تەواوی کارەکانم هەڵدەگرم .
- پابەند دەبم بە تەواوی یاساو رێنماییەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی و بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنان .
- بەپێی پلانی پەسەند کراو لەلایەن ( بەشی ئەندازیاری پرۆژەی فلۆریا ستی و بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنان) بەپێی مواصفات وستانداتی ئەندازیاری و مەرج و رێنماییەکان مامەڵە بکەم و پێوەی پابەند بم و کارەکەم نەوەستێنم تاوەکو تەواو نەبێت وئامادەم بەرپرسیاریەتی تەواوی یاسایی لەئەستۆ بگرم .
- پابەند دەبم بە جێبەجێەکردنی هەریەک لەو بەندانەی کە لەرێنمایی گشتی نووسینگەی ئەندازیاری كۆمپانیاى sاوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى – سنوردار دا هاتووە وەکو خۆی بە پێچەوانەوە بە تێکدانیان ودووبارە درووستکردنەوەیان لەسەر ئەستۆی خۆم ، و قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیا بەو زیانانەی کە لەئەنجامی جێبەجینەکردنی رینماییەکان پێی دەگات .
خاوەن یەکە : {{buyer_name}}
ژمارهى ناسنامە : {{national_id}}
ناونیشان : {{address}} – {{district}} نزیك {{district}}
ژمارهى موبایل : {{mobile}}
رێنماییە گشتییەکان بۆ {{unit_type}} ی {{gross_area}} م {{unit_category}}
- پێویستە سێتی نەخشەی ( تەلارسازی + ئینشائی + کارەبا ومیکانیک )ی ڤێللا کە لە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى - سنوردار دەرچووە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.
- پێویستە کریار رووی دەرەوەی فێلاکە (الواجهە)هەروەك لە نەخشەدا هاتووە ئەنجام بدات کە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى - سنوردار رەزامەندی لەسەرداوە و دیاریکردووە .
- پێویستە کریار رووی دەرەوەی فێلاکە بەو موادە رووپۆش بکات کە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى - سنوردار رەزامەندی لەسەرداوە و دیاریکردووە.
- پێویستە هەموو ڤێللایەک شوێنی وەستانی سەیارە ( گەراج ) هەبێت، نابێت دەرگای گەراج دابخرێ و وەك حدیقە بەكار بێت.
- پێویستە دیواری ڤێللاکان بە بلۆكی سۆری بۆنزا درووست بكرێت، بە هیچ شێوەیەک نابێت بلۆک بەکاربهێنرێت.
- نهۆمی ژێر زەمین رێگەپێدراو نییە.
- پێویستە پێکەوە بەستنی مەجاری ڤێللاکە لەگەڵ مەجاری سەرەکی دا بگونجێت لەگەڵ ئەو دیزاینانەی کە ئامادەکراوە ، و پێویستە شوێنێك دابین بکرێت بۆ پێوانی ئاو ، پێوانەی گاز water matter و gas matter .
- دانانی سلیڤ لەناو دیواری حەوشە بۆ رەبتی ( ئاو ،کارەبا ،غاز )بۆ ناو خانووەکە و مەنهۆڵ دابنرێت بۆ رەبتی ئینتەرنێت و ئەمەش شوێنەکەنیان لەلایەن ئەندازیاری پرۆژەوە دیاری دەکرێت.
- پێویستە ناو گەراج یاخود دەرگای حەوشەی ڤێللاکان لەگەڵ شۆستەی بەردەمەکەدا ( سفر) بێت.
- نابێت بە هیچ شێوەیەک قاتێکی تر یان هەورەبان زیاد بکرێت بۆ ڤێللاکان جگە لەو ژووری میکانییکیەی کە دانراوە، وە پێویستە بە هەمان سێتی نەخشەی (ئینشائی، تەلارسازی، میکانیک)ی پەسەندکراو جێبەجێبکرێت.
- بۆ کاری کارەبای ڤێللاکە پێویستە کێبڵ و وایەری کارەبای لەناو بۆری دابنرێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت وایەر و کێبڵ دابکوترێت بە دیوار و سەقفدا.
- بۆ کاری جێبەجێکردن هێڵی ئاو پێویستە تەئسیسی ئاو بە سەقفدا هەڵبواسرێت ، نەک بخرێتە ژێر کاشی لەرووی دەرەوەی فێلاكە .
- پاش رادەستکردنی شوێنی ڤێللاکە ، پێویستە خاوەن ماڵ لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا دەست بکات بە جێبەجێکردنی فینیشینگی ڤێللاکە.
- دابین كردنی ئاو و کارەبا لەسەر خاوەن ماڵە ، کارگێری پرۆژە بەرپرس نییە لە دابینکردنی لە كاتی جێبەجێكردنی فینیشینگ و كاركردن .
- پێویستە سەرجەم خاوەن ماڵەکان ناوی سەرپەرشتیار و ئەو ستافانەی کە کار لە خانووەکەیاندا دەکەن،وە هەروەها جۆری ئەو سەیارانەی کە هاتووچۆی خانووەکەیان دەکەن، بدەن بە بەشی ئیدارەی پرۆژە.
- پێویستە رەچاوی هێمنی و پاراستنی بێدەنگی ناو پرۆژە بکرێت، لەکاتی ناوەختدا کار لە خانوەکەیاندا نەکەن، بەپێی ئەو سیستەمەی کە پرۆژە دایناوە رۆژانی هەینی و رۆژە پشووەکان وەک ( جەژنەکان نەورۆز پشووە فەرمییەکان .... هتد ) کار نەکەن ، لەو شوێنانەی دەورو پشتیان ماڵی تیادا نیشتەجێیە .
- دابینکردنی مکائن لەسەر خاوەن ماڵە ، کارگێری پرۆژە بەرپرس نییە لە دابینکردنی.
- پێویستە لەکاتی کارکردندا لە ڤێللاکە لم و چیمەنتۆ و کۆنکریت لەسەر شەقام و شۆستەو بیهارتۆن یان قیر نەگرێتەوە ، بخرێتە ناو ڤێللاکە یان لە ژێر جەبلەکەدا نایلۆن و کارتۆن رابخرێت، بۆ رێگرتن لە پیسبوون و خراپببونی شەقام و شۆستەکان ، پێویستە رۆژانە کاری پاککردنەوەی شۆستەو شەقامەکان بکرێت.
- ئەو کەرەستەی بیناسازیانەی بەکاردێت نابێت لەسەر شەقامەکان دابنرێت کە بێتە هۆی رێگرتن.
- لەکاتی جێبەجێکردنی سیاج پێویستە لە رێگەی بەشی ئەندازیاری پرۆژەوە سنوورەکانی دابەزێنرێت ، بەهیچ شێوەیەک خاوەن ماڵ نابێت خۆی سیاجی خۆی دابەزێنێت و کاری لەسەر بکات.
- پێویستە لە بەرواری دیاریکراودا ڤێللاکە تەواو بکرێت، نابێت کارکردن بوەستێنرێت یاخود دوابخرێت لە ڤێللاکەدا.
- هەرکارێک کە خاوەن ماڵ ئەنجامی دەدات لە سنووی دەرەوەی فێلاکە پێویستە پێشوەختە بەشی ئەندازیاری پرۆژەی لی ئاگاداربکرێتەوە و رەزامەندی پێشوەختە وەربگیرێت .
- پێویستە رێژەی سەوزایی بە پێی رێنمای دیاریکراوی شارەوانی و وەبەرهێنان بێت.
- پێویستە خاوەن یەکە پابەند بێت بە سەرجەم ئەو رێنماییانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە، هەرگۆرانکارییەک کرابوو لە پێگەکەدا کە وەک نەخشەی پەسەندکراو نەبوو ناچار کارەکەی پێ رادەگەیرێت و ئەو برگەیەی پێ دەشکێنرێتەوە پێی چاک دەکرێتەوە لەسەر تێچووی خاوەن یەکە، کە لە لایەن لیژنەیەکەوە چێکی سەرجەم کارەکان دەکرێتەوە.
- ئەم نووسراوە پێکهاتووە لە 3 لاپەرە ( بەڵێننامەو 25 خاڵی رێنمایی گشتی پرۆژە )
• بۆ راوێژکردن لەسەر هەر برگەیەک دەتوانن سەردانی بەشی ئەندازاری بکرێت.
خاوەن یەکە : {{buyer_name}}
ژمارهى ناسنامە : {{national_id}}
ناونیشان : {{address}} – {{district}} نزیك {{district}}
ژمارهى موبایل : {{mobile}}