گرێبه‌ستى فڕۆشتن
|
|
لە به‌روارى ( {{contract_date}} ) کە دەکاتە رۆژی ( {{contract_day}} ) ئه‌م گرێبه‌سته واژووكرا .
لایه‌نى یه‌كه‌م / ( فڕۆشیار ): كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازى - سنوردار ، لقى هه‌ولێر .
لایه‌نى دووه‌م / ( كڕیار ) : {{buyer_name}}
ژماره‌ى ناسنامە : {{national_id}}
ناونیشان : {{address}}, {{district}}, {{nearby}}
ژماره‌ى موبایل : {{mobile}} / ژماره‌ى موبایلی یەدەگ : {{alt_mobile}}
پێشەکی:
لایەنی یەکەم پاڵپشت به بڕیارى ژماره (457) ى به‌روارى (9/1/2019) ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان تایبەت بە پرۆژەی فلۆریاستی هەلدەستێت بە درووست کردنی یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە رووبەر و جۆری جیاواز و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ یەکەکان ولایەنی دووەم رەزامەندی خۆی نیشاندا بە واژووکردن لەسەر ئەم گرێبەستە دوای تێگەیشتنی بەتەواوی خالەکانی گرێبەست و ئەم پێشەکیە بەشێکی دانەبراوە لەم گرێبەستەو لێی جیا نابێتەوە بۆیە هه‌ر دوولایه‌ن ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر:
به‌ندى یه‌كه‌م : ناوه‌ڕۆكى گرێبەست:
لایه‌نى یه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستى به فڕۆشتنى جۆرى یه‌كه ( {{unit_type}} )، له پۆلى ( {{unit_category}} )، یه‌كه‌ى ژماره ( {{unit_number}} ) ، زۆنی ( {{class}} ) ، پێوانه‌ى گشتى ( {{gross_area}} ) م2 ، جۆری (نیشتەجێ)، له‌سه‌ر موڵكى ژماره (8) له‌كه‌رتى (93) ى حه‌سارۆك به‌لایه‌نى دووه‌م .
به‌ندى دووەم:
لایه‌نى دووه‌م دان ده‌نێت به‌وه‌ى كه یه‌كه‌ى ناوبراوى بینیى وه به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له ( ڕووى كوالیتى ) و ( ماده‌ى سه‌ره‌تاى به‌كارهاتوو ) و (شێوه) ، وه پێ ڕازیه و قبوڵى كردوه هه‌ر بۆیه كڕیار ناتوانێت په‌شیمان بێته‌وه له‌م گرێبه‌سته .
به‌ندى سێهەم : بهھاى فڕۆشتنى یه‌كه‌ى ناوبراو:
بریتى یه له ({{total_price}}) دۆلارى ئه‌مریكی بێ زیاتر كه لە لایەن لایەنی دووەم (کریار) به‌م شێوازه ده‌درێت بە لایەنی یەکەم :
بڕى ( {{first_payment}} ) وه‌ك پێشه‌كى دەدرێت لەکاتی واژووکردنی ئەم گرێبەستە .
بڕى ( {{second_payment}} ) له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى هه‌یكه‌لی نهۆمی یەکەم ده‌درێت .
بڕى ( {{third_payment}} ) له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنى هیکلی فێلاکە بە لایەنی دووەم ده‌درێت .
لایه‌نى دووه‌م بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى له ئه‌ستۆیدایه ده‌یدات به لایه‌نى یه‌كه‌م له بانكى (اربیل للاستثمار والتمويل ) بۆ سه‌ر ژماره حسابى (21702) یاخود لەرێگای بەشی ژمێریاری لایەنی یەکەم راستەوخۆ.
به‌ندى چوارەم: ماوه‌ى ڕاده‌ستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون:
ا) لایه‌نى یه‌كه‌م له ماوەی (365) رۆژ یه‌كه‌ى ناوبراو بەشێوەی هیکل ڕاده‌ستى لایه‌نى دووه‌م ده‌كات ، دوای ئاگاداری کردنەوەی بە هەر شێوازێکی ئاگادارکردنەوەبێت، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نى یه‌كه‌م بۆ هه‌ر ڕۆژێك دواكه‌وتن بڕى (20$) بیست دۆلاری ئەمریكی وه‌ك سزاى دواكه‌وتن دەدات به لایه‌نى دووه‌م به مه‌رجێك لایه‌نى دووه‌م ئەو پارانەی لەئەستۆیەتی له‌كاتى خۆیدا پاكتاوكردبێت وه به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نى یه‌كه‌م هیچ سزایه‌كى دواكه‌وتن نادات .
ب) ئه‌گه‌ر لایه‌نى دووه‌م له‌دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى به هه‌ر ئامڕازێكى ئه‌لیكترۆنى یاخوود پەیوەندیکردن یان نوسراو بێ ئه‌وه‌ى پێویست به ئاگاداركردنه‌وه‌ى دادنوس بكات نه‌هات بۆ وه‌رگرتنى خانووی بابەتی گرێبەست ئه‌وا بۆ هه‌ر ڕۆژێكى دواكه‌وتن بڕى (200$)دووسەد دۆلار ئەمریكی سزا ده‌دات.
ج) لایەنی دووەم هەلدەستێت بەتەواوکردنی کاری فینیشینگ بۆ ڤێلای بابەتی داوا لە ماوەی (365) رۆژی تەقویمی لە رادەستکردنی یەکەکە لەسەر تێچووی خۆی بەپێی ئەو مواسفات و مەرجانەی کە بەشی ئەندازیاری لایەنی یەکەم دیاریدەکات وبە پێی ئەو نەخشەیەی کە لەبەردەستیەتی.
د) ئەگەر هاتوو لایەنی دووەم نەیتوانی لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە بەپێی برگەی (ج) تەواوی ئەو کارانەی لەئەستۆیەتی ئەنجامی بدات ئەوا لایەنی دووەم بۆهەر رۆژێک دواکەوتن بری (100$) سەد دۆلار ئەمریكی وەکو سزای دواکەوتن دەدات بەلایەنی یەکەم.
به‌ندى پێنجەم: دانی بری پارەی ماوە:
ا) لایه‌نى دووه‌م ( به‌شداربوو ) پێویسته ئەو برە پارانەی لەئەستۆیەتی له‌كاتى خۆیدا بیدات بەلایەنی یەکەم لە ماوەی(15) رۆژ، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نى دووه‌م بۆ هه‌ر ڕۆژێكى دواكه‌وتن ده‌بێت بڕى (20$) بیست دۆلاری ئەمریكی وه‌ك سزاى دواكه‌وتن بدات به لایه‌نى یه‌كه‌م تاكو ماوەی (30) رۆژ دوای تێپەر بوونی ئەو ماوەیە كار بە (بەندی پێنجەم برگەی ب) دەكرێت.
ب) ئەگەر هاتوو لایه‌نى دووه‌م ( کریار ) لەم وادەیەی کە بۆی دیاریکراوە لە(بەندی پێنجەم خالی ا) هاتووە نەیتوانی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەدانی ئەو برە پارانەی لە ئەستۆیەتی ئەوا لایه‌نى یه‌كه‌م تاکلایەنانە بۆی هەیە ئەم گرێبه‌سته ههڵبوەشێنێتهوه و یه‌كه‌ى ناوبراو بفرۆشێته‌وه بە کریارێکی تر به نرخى رۆژ وه له‌كاتى دووباره فڕۆشتنهوهى یه‌كه‌ى بابەتی گرێبەست ئەگەر نرخى یەکەکە كه‌متر بوو له‌م نرخەی کە لەم گرێبه‌سته ئاماژەی پێکراوە ، ئه‌وا لایەنی یەكەم تەنیا ئەو پارەیە بۆ لایەنی دووەم دەگێرێتەوە کە داویەتی دوای لێبرێنی جیاوازی نرخەكە كە دەمێنێتەوە و لەگەلیدا تەواوی تێچووی کارگێری لایەنی یەکەم لیی دەبردرێت بە رێژەی (%10) لە نرخی گشتی بەهای یەكەكە و ئەو سزایانەی دەكەوێتە ئەستۆی لایەنی دووەم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایەنی دووەم لەرێگای دادنووس و به‌بێ ئەوەی پێویست بە وه‌رگرتنى بڕیارى دادگا بکات ، ولایەنی دووەم هەلدەستێت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کەبەر لایەنی یەکەم دەکەوێت لەم قازانجەی کە دەیکرد (عن مافاته من كسب وعن الاضرار الناتجة عن عدم التزام الطرف الثاني).
به‌ندى شه‌شه‌م :
ا) لایه‌نى دووه‌م ناتوانێت هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك به یه‌كه‌ى ناوبراوه‌وه بكات له ( فڕۆشتن ) (به‌كارهێنان ) و ( بهكرێدان ) و ( ڕههن ) و ( ههرمافێكى تر كه یاسا دیاریكردوه) تا ڕه‌زامه‌ندى پێشوەختەی لایەنی یەکەم وه‌رنه‌گرێت بە نووسراو.
ب) ئەگەر هاتوو لایەنی دووەم بەنیاز بوو بە گۆرینی هەندێک برگە یاخود زیادکردن لەیەکەی بابەتی گرێبەست ئەوا پێویستە داواکاریەک پێشکەش بەلایەنی یەکەم بکات کە تێیدا تەواوی ئەو گۆرانکاریانەی کە مەبەستیەتی ئاماژەی پێ بکات بەمەرجێک یەک بگرێتەوە لەگەل نەخشە ئەندازیاریەکان ، ولایەنی یەکەم هەلدەستێت بەئەنجام دانی ئەم گۆرانکاریانە لەسەر تێچووی لایەنی دووەم ، ولایەنی دووەم بۆی نییە خۆی هەلسێت بەم گۆڕانکاریانە و ئەم داواکاریە لەکاتی کارکردن و دوای کارکردنیش بەم شێوەیە دەبێت.
به‌ندى حه‌وته‌م :
تۆماركردنى یه‌كه‌ى ناوبراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌رە ته‌نها بۆ سه‌ر ناوى لایه‌نى دووه‌م ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ى یاسایى بۆ تۆماركردنى یه‌كه‌كانى فلۆریا ستى ئه‌نجامدرا دوای ئەوەی لایەنی دووەم تەواوی التزاماتی خۆی جێبەجێکرد ، ولایەنی دووەم تەواوی تێچووەکانی بەناوکردن لەئەستۆ دەگرێت وەکو (رسوماتی بەناوکردن وباجی دەرامەت و خانووبەرە و ماندوبوونی پاریزەرایەتی و هتد...) .
به‌ندى هه‌شته‌م :
ا) لایه‌نى دووه‌م (كڕیار) به‌ڵێن ده‌دات به‌ڕێزگرتنى بنه‌ما گشتیه‌كان له سنورى یاسایى تایبه‌ت به خاوه‌ندارێتى موڵكى هاوبه‌ش له یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون .
ب) لایه‌نى دووه‌م وه‌ك كڕیار به‌ڵێن ده‌دات كه بۆى نیه هیچ گۆرانكاریه‌ك له رووكارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كه و ئه‌و به‌شانه‌ى كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى تر هاوبه‌شه بكات .
ج) خه‌رجى چاكردن و چاكسازى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى کڕیار له ناوه‌وه‌ى یه‌كه یان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى تر كه هاوبه‌شه .
د) نرخى چاكردن و صیانه‌ى ناو یه‌كه به ته‌نها ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى لایه‌نى دووه‌م .
ه) ئه‌گه‌ر لایه‌نى دووه‌م كارێكى كرد زیانى گه‌یاند به یه‌كه‌یه‌كى تر ئه‌وا خۆى به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به خاوه‌نى یه‌كه له‌ڕووى یاسا و قه‌ره‌بوو .
و) لایه‌نى دووه‌م بۆى نیه خۆى بكات به خاوه‌نى هیچ پێوانه و شوینێكى تر‌ى ناو پڕۆژه‌ى فلۆریاستى ، چونكه ئه‌وه ته‌نها مافى كۆمپانیاى ساوث کوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازی - سنوردار.
ز) لایه‌نى دووه‌م ( كڕیار ) پابه‌نده به‌پێدانى مانگانه‌ى سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كان وەکو (خزمەتگوزاری و ئاو وکارەبا وتێچووی بەستانی کارەباو هتد...).
ح) لایەنی دووەم ئەو ناونیشان و ژمارەی مۆبایلانەی کە لەم گرێبەستە ئاماژەی پێکردووە پێوەی پابەندە لەکاتی ئاگادارکردنەوە ، و پێویستە لەکاتی گۆرینی شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنی یەکەم ئاگاداربکاتەوە.
به‌ندى نۆهه‌م : لایه‌نى یه‌كه‌م پابه‌نده به:
ا) چاكرنهوهى یەکەی ناوبراو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیستهیت بۆ بیناسازی - سنوردار له‌ڕۆژى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى هەیکەلی فێلا تاماوه‌ى(٣)مانگ کە تێیدائەو چاککردنەوانەناگرێتەوە کەوا لایەنی دووەم خۆی بەرپرس بووە لە تێکدانیان.
ب) ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م خزمهتگوزاریەکان له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى فلۆریا ستى .
ج) لایەنی یەکەم پابەندە بە پێدانی وێنەیەک لەنەخشەی ناوەوە ودەرەوەی یەکەی بابەتی گرێبەست بەلایەنی دووەم بەمەبەستی جێبەجێکردنی لەلایەن لایەنی دووەم .
به‌ندى ده‌هه‌م :
ئه‌م گرێبه‌سته نوسرا به زمانى كوردى به چوار لا په‌ڕه ، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌ن ڕه‌زامه‌ندیان نواند له‌سه‌ر به‌ند به به‌ندى گرێبه‌سته‌كه واژویان كرد .
| لایه‌نى یه‌كه‌م ( فڕۆشیار ) |
لایه‌نى دووه‌م (كڕیار ) |
|
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیا
|
{{buyer_name}}
|